نێچیرڤان بارزانی: پێشمەرگە و سوپا بە خوێن بەرگرییان لە نیشتیمان کرد
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: به كۆتاييهاتنى ئهركى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى له عێراق، ئەمڕۆ دەچینە قۆناغێکی نوێوە، قۆناغی بڕوابەخۆبوون و پشتبەستن بە توانا نیشتمانییەکانمان. چاومان لەوەیە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمهریکا و وڵاتانی هاوپەیمان، لە پێداویستییەکانی شەڕی دژی تیرۆرەوە، بگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی درێژخایەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد، بە ئامادەبوونی عهلى فالح زهيدى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى فيدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: بۆ چەندین دەیە، عێراق بە قۆناغی زۆر سەخت و دژواردا تێپەڕی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: سوپای عێراق، پێشمەرگە، حهشدى شهعبى لهگهڵ تەواوی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان، بە خوێن و قوربانیدانی هاوبەش بەرگرییان لەم نیشتمانە کرد. لێرهدا، بهوپهڕى رێزهوه له قوربانيدانى ههموويان دهڕوانين.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: لەو قۆناغە سەختەدا، لەسەر داوای حکوومەتی عێراق، ئەمهریکا لهگهڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و دۆستانمان، لەپاڵ ئێمهدا وەستان و هاوکارییان کردین. ئێمە، ههموو عێراقييهكان ئەوەمان لەبیرە و پێزانینمان بۆ پاڵپشتییان هەیە.
لە گوتارەکەیدا باسی لەوەش کرد، ئێمه ههرگيز ئهو هاوكارى و پشتيوانييه هاوپەیمانان لهبير ناكهين و بۆ ههميشه به رێزهوه لێى دهڕوانين، بەڵام پێزانینی ڕاستەقینە دەبێت بەرەو هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیی نيشتمانى له عێراق گەشە بکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، پێوەری سەرکەوتنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی ئەوە نییە تا هەتایە هێزى بيانى لێره بمێنێتەوە، بەڵکوو ئەوەیە کە ئێمەی عێراقی، ئەمڕۆ بەتەواوی؛ توانامان هەبێت بەرپرسیاریەتیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەمان لەئەستۆ بگرین.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: به كۆتاييهاتنى ئهركى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى له عێراق، ئەمڕۆ دەچینە قۆناغێکی نوێوە، قۆناغی بڕوابەخۆبوون و پشتبەستن بە توانا نیشتمانییەکانمان. چاومان لەوەیە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمهریکا و وڵاتانی هاوپەیمان، لە پێداویستییەکانی شەڕی دژی تیرۆرەوە، بگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی درێژخایەنی هاوسەنگ لە بوارەکانی ئهمنى، ئابووری، وەبەرهێنان، وزە، پەروەردە، تەکنەلۆژیا و دیپلۆماسیدا.
دەشڵێت، هاوبەشییەک لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەت، بە جۆرێک کە لە خزمەت هەموو عێراق و تهواوى پێكهاتهكانى و ئارامى و سەقامگیریی ناوچەکەدا بێت.
گوتیشی: سەروەری، تەنیا کشانەوەی هێزى سەربازيی بیانی نییە، بەڵکوو بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانییە، بەڵکو سەروەری واتە دەوڵەت خاوەنی بڕیاری کۆتایی بێت. واتە دهستوور و فيدراڵى جێبهجێ بكرێت و دامەزراوە دەستوورییەکان مەرجەعی هەمووان بن و بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنیا لە دەستی دەسەڵاتی شەرعیى دهوڵهتدا بێت.
سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: هێزی عێراق له چهكى دهرهوهى دهسهڵاتى دهوڵهت و له ئاڵۆزى و ناسهقامگيريدا نييه، هێزى عێراق لهوهدايه به گفتوگۆ و لێكگهيشتن كێشهكان چارهسهر بكات، لەوەدایە کە لۆژیکی دەوڵەت و دەستوور زاڵ بێت و هاوسهنگى و مافى ههموو پێكهاتهكانى بپارێزێت.
دەربارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناو ماڵی عێراقی، لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداوه تا پرسی چەک و مافی سەرجەم پێکهاتەکان، لەسەر بنەمای دەستوور و بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی عێراقییانە چارەسەر بکەین، نەک رێگە بدەین ببنە قەیرانی بەردەوام بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئێمە خوازیاری عێراقێکی دهستووريى فیدراڵی، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی تەواوین. وڵاتێک کە بێ جياوازى پارێزەری ژيان و ئاسایشی هەموو پێكهاتهكان و هاووڵاتییانی بێت و هەروەها “ئێمەش لە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ هەر هەنگاوێک کە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەهێز بکات. لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و تەواوی هێز و پێکهاتەکانی عێراقدا، بە دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستوور کار دەکەین؛ هاوکات جەخت لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە، سوپا و تەواوی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان دەکەینەوە”.