ئه‌ردۆغان ره‌خنه له "حه‌بی مه‌نع" ده‌گرێت
ئه‌ردۆغان: رێگریكردن له دووگیانبوون "خیانه‌ته"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌خنه له رێگریكردن له منداڵبوون ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "پێویست ناكات موسڵمانان په‌نا ببنه به‌ر ئامرازه‌كانی رێگریكردن له منداڵبوون و ئه‌وه‌ش ئه‌ركی هه‌موو دایكێكه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، خێزانی موسڵمان قه‌بووڵی نییه ئامرازه‌كانی رێگریكردن له دووگیان بوون بگرنه‌به‌ر و گوتی: "ده‌مه‌وێ به روونی ئه‌وه بڵێم كه گرنگی به زیاكردنی رێژه‌ی له‌دایكبوون ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "له باره‌ی پلانی خێزان و رێگریكردن له دووگیان بوون قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ خێزانێكی موسڵمان، بیر له‌و رێگایانه ناكاته‌وه".
ئه‌ردۆغان پێشتر رێگریكردنی له دووگیانبوون به جۆرێك له "خیانه‌ت" وه‌سف كردبوو و رایگه‌یاندبوو، پێویسته هه‌ر دایكێكی موسڵمان به‌لانی كه‌م سێ منداڵ بنێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی یه‌كێك له فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ری ئیسلامی وه‌ك به‌ڵگه هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت "به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكانه".
كاتێك ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا یه‌كسان نین، چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان له توركیا ناڕه‌زاییان له‌و جۆره لێدوانانه ده‌ربڕی.
ئه‌ردۆغان باوكی چوار منداڵه و پێشنیازی ئه‌وه‌شی بۆ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه، كۆت و به‌ند بخاته سه‌ر له‌باربردنی كۆرپه‌له، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌ی دانیشتووانی توركیا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه و خه‌ریكه ژماره‌ی دانیشتووان ده‌گاته 79 ملیۆن كه‌س له توركیا.