دوایین زانیاری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی میحوه‌ری خازر
ده گوند ڕزگار كراوون
هه‌ولێر - K24
له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا له‌میحوه‌ری خازر كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێككهوتی 29/5/2016 وه ده‌ستی پێكردووه تا ئێستا "10" گوند له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كراوون.
پێشمه‌رگه له قۆڵه‌كانی حه‌سه‌ن شام و ته‌لئه‌سوه‌د و وه‌رده‌ك" ه وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا هه‌ر یه‌ك له‌گونده‌كانی موفتی، زههراخاتوونی خواروو، زه‌هرا خاتوونی سه‌روو ، ته‌لئه‌سوه‌د، چامهكوور، كوللهبۆر، توله‌به‌ند، گه‌زه‌كان وه‌رده‌ك"یان له چه‌كدارانی داعش پاككردووه‌ته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه.
له‌میانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش تێدا به‌شدارن و به چڕی مۆڵگه‌كانی داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن،زیانێكی زۆر به چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه كوژراوون،به‌ڵام تائێستا ژماره‌ی كوژراوانی داعش به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه به (كوردستان 24) ی ڕاگه‌یان ژماره‌یه‌ك دیلی داعش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه و به‌شێك له‌وانه خۆكوژ بوون و سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
تا ئێستاش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 12 ئۆتۆمبێلی "داعش"یان ته‌قاندووه‌ته‌وه كه ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خۆیان بته‌قێننه‌وه.

لە راگەیاندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: "هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به مه‌به‌ستی زیادكردنی فشاره له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی شاری موسڵ.
به‌گوته‌ی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گوند و ناوچه‌كانی كورده شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كانه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 5500 پێشمه‌رگه به‌شدارن و ئه‌و گوند و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كانی تێدا ده‌ژین و ده‌كه‌وێته باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ و 40 كیلۆ مه‌تر ده‌كه‌وێته خوارووی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له‌مانگی ئابی ساڵی 2014 دا چه‌كدارانی داعش په‌لاماریاندا و نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و گروپه‌دایه و چه‌ندین جار له‌و ناوچانه‌وه به‌ئاراسته‌ی قه‌زای خه‌بات و شاری هه‌ولێر هێرشیان كردووه و چه‌ندین جاریش به تۆپ و كاتیۆشا ناوچه‌كانی خه‌بات و ده‌وروبه‌ریان بۆردوومان كردووه.