میدیای بریتانی ئافه‌رینی كوردستان 24 ده‌كات
له‌و ساته دڵ وه‌ستێنه‌دا په‌یامنێره‌كه ڕووماڵی شه‌ڕه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ڕووماڵی كوردستان 24 ده‌بێته جێگای سه‌رنج و بایه‌خی میدیای بریتانی،ماڵپه‌ڕه‌كانی "ده‌یلی مه‌یل " و "ده‌یلی ميره‌ر " ی بریتانی به ئافه‌رینه‌وه باس له ئازایه‌تی په‌یامنێری ( كوردستان 24 ) هۆشمه‌ند سادق ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌یلی مه‌یل كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی په‌یامنێری كوردستان 24 ی داناوه و له‌باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی " له‌ساتێكی دڵ وه‌ستێنی له‌و شێوه‌یه‌دا كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراوی داعش ده‌ته‌قێته‌وه،په‌یامنێرێكی ته‌له‌فزیۆن رووداوه‌كانی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و داعش ده‌گوازێته‌وه.
دوێنێ له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی گوند و ناوچه‌كانی میحوه‌ری خازر،له‌كاتی ڕووماڵی ڕاسته‌وخۆی كوردستان 24 دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراوی داعش به‌ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و جێگه دێت كه تیمی كوردستان 24 سه‌رقاڵی ڕووماڵكردنی شه‌ڕه‌كه‌ن.
له‌وكاته‌دا و راسته‌وخۆ له‌پشت په‌یامنێری كوردستان 24 ئۆتۆمبێله‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ته‌قێنرێته‌وه و هۆشمه‌ند سادق به‌رده‌م ده‌بێت له ڕووماڵ و نیشاندانی وێنه‌ی ته‌قینه‌وه و شه‌ڕه‌كه.
به‌هه‌مان شێوه " ده‌یلی میره‌ر"ی بریتانی ئازایه‌تی ئه‌و تیمه‌ی باسكردووه و نوسیویه‌تی" په‌یامنێره‌كه كه جلێكی گوله‌نه‌بڕی له‌به‌ردایه و له پشتیه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕووده‌دات و دوكه‌ڵێكی گه‌وره‌ی ڕه‌ش ده‌چێت به‌ئاسماندا،به‌ڵام ئه‌و په‌خشه‌كه نابڕێ و ڕووداوه‌كه بۆ بینه‌ران ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌و ڤیدیۆیه له‌ماوه‌یه‌كی لةسةر په‌یج و هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانی كوردستان 24 و له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆرترین جار ته‌ماشا كرا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیای جیهانیش بایه‌خێكی زۆری پێدرا.
