دوو هاووڵاتی لە شنگال رفێندران

گومان دەکرێت لەلایەن پەکەکەوە رفێندرابن

برجس خەلیل عەبدۆ - جەمیل خدر سەرحان، ئەو دوو کەسەی لە شنگال رفێندراون
برجس خەلیل عەبدۆ - جەمیل خدر سەرحان، ئەو دوو کەسەی لە شنگال رفێندراون

K24-دهۆک

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی وەردیە لە سنووری شارۆچکەی شنگال لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال، دوو هاووڵاتی دانیشتوی شنگال بە ناوەکانی برجس خەلیل عەبدۆ و جەمیل خدر سەرحان، کە خەڵکی گوندی وردیەن، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندراون و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیارە.

کەسوکاری ئەو دوو هاووڵاتییەش داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەن، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی نزیکدا چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت.

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان، ئەو ناوچەیەی کە ئەو دوو هاووڵاتییەی لێ رفێندراون، لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی پەکەکەیە، بۆیە گومان دەکرێت لەلایەن پەکەکەوە رفێندرابن.