كۆرۆنا له عێراق.. 74 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له 3 ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه و ئاماری تووشبوونی رۆژانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 31 هه‌زار و 750 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 634 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 923 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 74 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 9 هه‌زار و 647 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 825 هه‌زار و 89 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زار و 184 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 659 هه‌زار و 168 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 145 هه‌زار و 737 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 17 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 2 ملیۆن و 919 هه‌زار و 267 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B