كۆرۆنا له عێراق.. 78 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
ئاماری تووشبوونی رۆژانه به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 39 هه‌زار و 542 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 7 هه‌زار و 151 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 56 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 78 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 9 هه‌زار و 142 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 832 هه‌زار و 240 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زار و 262 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 668 هه‌زار و 310 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.1% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 143 هه‌زار و 668 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 969 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 2 ملیۆن و 978 هه‌زار و 605 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B