مادە ھۆشبەرەكان بوونەتە ھەڕەشە لەسەر دانیشتوانی گەرمەسێر

"ھۆكاری سەرەكی ھاوسنووربوونی ناوچەكەیە لەگەڵ ئێران"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fa194866-c2cc-4419-b64f-c9e2e2fb8f56/MadeyHoshber.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیاری چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی رێژەی مادەھۆشبەرەكان و بەكارھێنەرانی لە سنووری گەرمەسێر بە تایبەتی لە شارۆچكەی خانەقین روو لە زیادبوون دەكات.

ھەندێك لە چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی رایانوایە زیادبوونی ژمارەی بەكارھێنەر و ھێنانی مادە ھۆشبەرەكان بۆ ناوچەی گەرمیان، ھۆكارەكەی ھاوسنوور بوونیەتی لەگەڵ وڵاتی ئێران و بەھۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو سنوورە مادە ھۆشبەرەكان لە ئێرانە دەھێنرێنە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان.