بۆچی بن لادن دژی تیرۆركردنی بایدن بوو؟
ئوسامه بن لادن له نامه‌یه‌كدا بۆ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی باسی بایدن ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده، رێگری له‌وه كردووه، "جۆو بایدن" تیرۆر بكرێت، پێوابووه ره‌نگه بایدن ببێته سه‌رۆكێكی بێ توانا و "ئه‌مه‌ریكا تووشی قه‌یران ده‌كات"، ئه‌گه‌ر "موجاهید"ه‌كانی قاعیده له تیرۆركردنی "باراك ئۆباما" سه‌ركه‌وتوو ببن.
ئه‌و لێدوانه له وتارێكی بن لادن له ساڵی 2010 وه‌رگیراوه، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاكستانی دۆزرایه‌وه، كه بن لادن تێیدا له ساڵی 2011 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه كوژرا.
یه‌كه‌مجار ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له ساڵی 2012 بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دووباره تیشك خرایه‌وه سه‌ری، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، كه رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" به كشانه‌وه‌یه‌كی بێسهربهر وێنای كردووه.
نامه‌كه‌ی بن لادن و ئه‌و پیاوه‌ی له ئه‌فغانستانه‌وه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا رۆیشت، له 48 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و له مانگی (ئایار/ مایۆی )2010 بۆ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بن لادن نووسراوه، كه به "برا- شێخ مه‌حموود" ناسێنراوه، به‌ڵام ناوی راسته‌قینه‌ی "عه‌تییه عه‌بدولره‌حمان"ـه.
له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر وڵاته ئیسلامییه‌كان دوور بخرێته‌وه و زیاتر تیشك بخرێته‌سه‌ر هێرشی راسته‌وخۆ دژی ئه‌مه‌ریكا.
بن لادن له لاپه‌ڕه (36)ی نامه‌كه‌یدا داوایكردووه، كه دوو گرووپی تیرۆركردن پێكبهێنرێت، یه‌كێك له پاكستان و ئه‌وه‌ی دیكه له ئه‌فغانستان، ئه‌و گرووپانه ئامانجیان جێبه‌جێكردنی پلانی هێرشكردن ده‌بێت بۆ سه‌ر "باراك ئۆباما"، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا و "ده‌یڤید پیتریوس"، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی "سی ئای ئه‌ی"، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێك بكه‌ن، بكرێنه ئامانج.
بن لادن بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت "ئۆباما سه‌ری "كوفره" و به كوشتنی، راسته‌وخۆ بایدن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه، كه ئه‌وه له‌وێ باوه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "بایدن هێشتا به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ی ئه‌و پۆسته نییه، به‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا تووشی قه‌یران ده‌كات" به‌ڵام "پیتریوس، پیاوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، به كوشتنی ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌گۆڕێت".
ئه‌وكات شرۆڤه‌كارانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌و بۆچوونه‌ی بن لادن-یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا ئاماژه به‌وه كراوه، كه هێرشی بن لادن بۆ سه‌ر تواناكانی بایدن، كه هۆشدارییه‌كی له پێشینه‌یه بۆ درووستبوونی قه‌یران له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م بۆچوونه‌ی بن لادن-ی زیندوو كرده‌وه.
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان، ئێستا بایدن رووبه‌ڕووی تووڕه‌بوونێكی زۆر ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن زۆربه‌ری وڵاتانه‌وه، هه‌رچه‌نده مانگی رابردوو تیمی ئیداره‌كه‌ی هۆشدارییان پێداوه، كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، پایته‌ختی ئه‌فغانستان به خێرایی ده‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ" له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ده‌یان كه‌سایه‌تی دیپلۆماسی له (13ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) به نهێنی په‌یامێكیان بۆ "ئه‌نتۆنی بلینكن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناردووه، كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زۆر به خێرایی له پێشڕه‌ویدایه.
هه‌روه‌ها له 8ی تهمووز، بایدن له لێدوانێكیدا گوتی "زۆر به‌دووره تاڵیبان ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ بكات و پشێوی له كابولی پایته‌خت درووست ببێت"، به‌ڵام پێشڕه‌وییه‌كانی تاڵیبان هه‌ر زیادی كرد.
ماوه‌ی 20 ساڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فعانستان مانه‌وه و پشتیوانی حكومه‌تی ئه‌فغانیان ده‌كرد و ملیاران دۆلاریان له‌و وڵاته خه‌رج كرد، تا وڵاته‌كه ببوژێته‌وه، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی كتوپڕی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه له شه‌وی 2ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ، ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان درووست كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا تاڵیبان ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد، له 15ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021 كابولیان كۆنترۆڵ كرد.
د.ی