تاڵیبان شێوازی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌فغانستانی ئاشكرا كرد
ئه‌نجومه‌نێكی 12 كه‌سی وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه، بڕیاره تاڵیبان ئه‌نجومه‌نێكی 12 كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌فغانستان پێكبهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ئاژانسی هه‌واڵی نۆفۆستی رووسی راگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه 12 كه‌سیه هه‌ریه‌ك له حامد كارازای، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌فغانستان، حه‌نیف ئاتمار، وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له‌خۆ ده‌گرێت و وه‌ك ئاشكراشیكرد، تا ئێستا رێككه‌وتن له‌سه‌ر 7 به‌ربژێری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وانه‌ی تا ئێستا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، بریتین له عهبدولعهنی براده‌ر، مه‌لا یه‌عقوب، خه‌لیل ره‌حمان حه‌قانی، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا، حامید كارازای، حه‌نیف ئاتمار و قه‌لبه‌دین حیكمهتیار، (سه‌ركرده‌ی حزبی ئیسلامی ئه‌فغانی و هاوكات ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ئاشتیانه له ئه‌فغانستان)".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد، ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی راكردووی ئه‌و وڵاته‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و گفتوگۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی 5 ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وامن و گوتیشی: پێشبینی ناكرێت هیچ كامێك له جه‌نه‌راڵ عه‌بد ره‌شید دۆسته‌م و محه‌مه‌د نور له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا جێگه‌یان بكرێته‌وه.
H.B