ئایا تووشبووانی كۆرۆنا دوای نه‌شته‌رگه‌ری تووشی خوێن مه‌یین ده‌بن؟
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی خوێن مه‌یین و تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، تووشبووانی كۆرۆنا یان ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه، زیاتر مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره. كه دوای نه‌شته‌رگه‌ریی تووشی مه‌یینی خوێن ببن.
توێژه‌رانی زانكۆی "بێرمینگهام" له به‌ریتانیا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان نه‌خۆشی كۆرۆنا و مه‌یینی خوێن هه‌یه، كه تووشبووانی كۆرۆنا یان ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه، دوای نه‌شته‌رگه‌ریی تووشی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون له 6 هه‌فته‌ی پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بكرێت، دوو ئه‌وه‌نده زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌یینی خوێن ده‌بنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری "Anesthesia" بڵاوكراوه‌ته‌وه و توێژه‌ره‌كان زانیارییه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه، كه له 115 وڵاتی جیاواز، له 1630 نه‌خۆشخانه، 128 هه‌زار و 13 نه‌خۆش نه‌شته‌رگه‌ری جیایان بۆ كراوه.
توێژه‌ران نه‌خۆشه‌كانیان بۆ 4 كۆمه‌ڵه پۆلینكردووه، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌رگیز تووشی كۆرۆنا نه‌بوون، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه تووشبووی كۆرۆنان، كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م زووتر تووشی كۆرۆنا بوون و به دیاریكراویش له شه‌ش هه‌فته‌ی رابردوو، كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م ئه‌وانه بوون، كه به‌ر له حه‌وت هه‌فته یان زیاتر تووشی كۆرۆنابووبوون.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئامانجی توێژینه‌وه‌كه زانینی ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه بووه، كه دوای 30 له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه تووشی مه‌یینی خوێن بوون.
له كۆمه‌ڵه‌یه‌ی یه‌كه‌م 666 كه‌س له كۆی 123 هه‌زار و 591 نه‌خۆش تووشی خوێن مه‌یین بوون، كه ده‌كاته (0.5%)ی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌كاتی تووشبوونیان به كۆرۆنا نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه، 50 كه‌س له كۆی 2317 نه‌خۆش تووشی مه‌یینی خوێن بوون، كه ده‌كاته (1.6%)ی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، (1%)ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون ، 11 كه‌س دوای نه‌شته‌رگه‌ریی خوێنیان مه‌ییووه، له كۆی 1148 نه‌خۆش.
توێژه‌ره‌كان زانیارییه‌كانیان وا خسته‌ڕوو، كه هۆكاری دیكه هه‌یه، وه‌ك ته‌مه‌ن، خوێن مه‌یینی پێشتر، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی تووشوونیان به كۆرۆنا زۆر نه‌بووه، زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه و تووشی مه‌یینی خوێن ده‌بن به رێژه‌ی رێژه‌ی (90%).
ئه‌وانه‌شی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، به رێژه‌ی 50% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به خوێن مه‌یین هه‌یه، به‌م ئه‌وانه‌ی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون، به رێژه‌ی 70% مه‌ترسی تووشبوونیان به خوێن مه‌یین هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه له قۆناغێكدا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان تووشبوونی كۆرۆنا و كاریگه‌ریی لاوه‌كی دوای نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
دكتۆر "ئیلیزابێس لی" كه یه‌كێكه له توێژه‌ره‌كانی زانكۆی بێمینگهام، گوتی: "ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌كرێت تووشی مه‌ترسی خوێن مه‌یین ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه، كه تووشبوون به كۆرۆنا ئه‌و مه‌ترسییه زیاتر ده‌كات".
له توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مه‌ترسی مردن له هۆی خوێن مه‌یینه‌وه 450% زیاتره به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشانی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له نێوان 76 نه‌خۆش كه تووشی كۆرۆنا بوون و دواتر تووشی خوێن مه‌یین بوون، 31 له‌وانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 40.8% ده‌بێت، به‌رامبه‌ر به‌وه 319 كه‌س له كۆی 4 هه‌زار و 342 نه‌خۆش تووشی خوێن مه‌یین نه‌بوو، كه رێژه‌كه‌ی 7.4% ده‌بێت.
د.ی