پەرلەمانتارە مانگرتووەكان بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەكەن
نامەیەكیان داوەتە سەلیم جبووری
K24 - ھەولێر
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتارە مانگرتووەكان ئامادەی خۆیان دەربڕیووە كە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بكەن.
بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی، کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ڕێوه‌نه‌چوو، به‌ڵام بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی دەستەی سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پەرلەمانتارە مانگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەلیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیووه كه لە كۆبوونه‌وه‌کەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەشداری ده‌کەن.
دوای زیاتر لە مانگێك رۆژی یەکشەمەی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی 168 ئەندام کۆبووەوە.