كۆرۆنا له عێراق.. 70 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
زیاتر له 8 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 44 هه‌زار و 512 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 8 هه‌زار و 84 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدت تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 34 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 70 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 8 هه‌زار و 728 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 855 هه‌زار و 781 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زار و 480 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 695 هه‌زار و 241 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 140 هه‌زار و 60 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 907 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 3 ملیۆن و 192 هه‌زار و 127 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B