عەلی لاریجانی بە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە

لە دوو خولی پێشوودا ھەر ئەو سەرۆكی پەرلەمان بووە

K24 - ھەولێر

لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراندا بۆ جاری سێیەم عەلی لاریجانی، وەك سەرۆكی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

لە كێبركێدا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران، عەلی لاریجانی، بە ئەنجامی بەدەستھێنانی 227 دەنگ جارێكی دیكە بوو بە سەرۆكی پەرلەمانی، پێشتر محەممەد رەزا عارف، سەرۆكی لیستی ھیوا لە بەرەی ریفۆرمخوازەكان لە كێبەركێدا لەگەڵ لاریجانی، تەنیا 103 دەنگی ھێنایەوە دواتر لە كێبەركێ كشایەوە.

 لە كێبەركێی دووەم لە نێوان لاریجانی و كەواكیبیان، لاریجانی 227 دەنگی لە بەرامبەر 11 دەنگ بەدەستھێنا و بەم شێوەیە جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی گرتە دەست.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوو خولی پێشووتریش عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بوو.