ماكرۆن: كاتژمێره‌كانی داهاتوو زۆر مه‌ترسیدارن
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كاره‌ساتی زۆر گه‌وره له كابول رووده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فره‌نسا گوتی: چه‌ند كاتژمێری داهاتوو زۆر مه‌ترسیدارن و شتی زۆر گه‌وره له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روو ده‌ده‌ن و دۆخی ئه‌و شاره له‌ده‌ست دهدرچووه.
ئه‌م گوتانه‌ی ماكرۆن له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ میشال مارتن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیرله‌ندا له دبلن هاتوون و ئاشكرایكرد، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له كابول دهكیشتهوه و كاروباره‌كانی له پاریس رایی ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئێستا دۆخه‌كه له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداریدایه و هۆشداریشی دایه هه‌موو لایه‌ك، كه پێویسته زۆر وریا و ئاگادار بن.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به پرسی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانیش كرد و گوتی: ئه‌و پرسه پرسێكی ئاڵۆزه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان كار بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاو و یه‌كگرتووه ده‌كه‌ن و گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام داین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی یه‌ك له‌دوای یه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و له ئه‌نجامدا به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌فغانی و رووسییه‌كان، زیاتر له 40 كه‌س كوژراون و سه‌رووی 100 كه‌سیش برینداربوون، پێشبینیش ده‌كرێت له داهاتوودا ئه‌و ژمارانه روو له زیادبوون بكه‌ن.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاند، داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كردووه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی كه‌سێكی خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی بكات.
كێربی جه‌ختیشی كرده‌وه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، هاووڵاتیانی خۆیان ئاگادار كرده‌وه، كه به زووترین كات فڕۆكه‌خانه‌ی كابول جێبهێڵن، چونكه مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.