رووسیا داوا دەکات تورکیا ھێزەکانی خۆی لەنزیک موسڵ بکشێنێتەوە.

به‌لای ڕووسیاوه‌ قابیلی قبوڵ نییه‌

K24 – هه‌ولێر

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بوونی ھێزێکی تایبەتی تورکیا لەنێوخۆی عێراق، جێگەی قبوڵ نییە و داوای کرد بەزووترین کات ئەنقەرە ئەو ھێزەی بکشێنێتەوە.

ھەروەھا لاڤرۆڤ گوتی کە پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا فشاری زیاتر بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئەو ھێزە لە ناوچەکانی دەوورەبەری موسڵ بکشێنێتەوە.

تورکیا لە رابردوودا رایگەیاندووە ئەو ھێزەی تورکیا بۆ بەمەبەستی پاراستنی گیانی راوێژکارە سەربازییە تورکەکانی کە لەو ناوچەیە، مەشق و راھێنان بە ھێزی تایبەتی سوننەکان دەکەن وەکو ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن پێکردنیان لە ئۆپراسیۆنی موسڵ.