هۆدسۆن لیستی کۆتایی ئینگڵاندی بۆ یۆرۆی 2016 راگەیاند

رۆی هۆسدۆن لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئینگڵاندی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2016 راگەیاند، کە راهێنەرە ئینگلیزییەکە هەریەکە لە درینکوۆتەر و ئاندرۆس تاونسێندی لە لیستی هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە. هۆدسۆن هەریەکە لە دانیێل ستۆریدج و مارکۆس راشفۆردی لە لیستی هەڵبژاردەکە هێشتووەتەوە، کە هەڵبژاردەکە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو بەشداریی یۆرۆی 2016 دەکات.

لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکە: (جۆ هارت، کایل وۆڵکەر، دانی رۆز، جەیمس مێلنەر، گاری کاهیل، کریس سمۆلینگ، رەحیم ستێرلینگ، ئادەم لالانا، هاری کەین، وەین روونی، جەیمی ڤاردی، ناتانیێل کلاین، فراستەر فۆرستێر، جۆردان هێندێرسۆن، دانیێل ستۆریدج، جۆن ستۆنس، ئێرک دایەر، جاک ویلشێر، رۆس بارکلی، دێلی ئالی، ریان بێرتراند، مارکۆس راشفۆرد، تۆم هیێتۆن)