کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بە داشکاندنی 20 دۆلار نەوتی عێراق دەکڕێت
ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند، کۆمپانیای ڤیتۆڵی هۆڵەندی لەم مانگەدا 25 بۆ 30 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی بە داشکاندنێکی بەرچاو کڕیوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیاکە نەوتەکەی بە داشکاندنی 20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کڕیوە.
ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییە زنجیرەییەکانیان لەسەر بازرگانیی نەوت، بازاڕی نەوتی عێراقی گۆڕیوە. ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایانەی خاوەنی توانای گواستنەوەن، بتوانن نەوتی عێراقی بە نرخێکی کەمتر بەدەستبهێنن.
ڤیتۆڵ وەڵامی پرسیارەکانی رۆیتەرزی نەدایەوە و زانیارییەکانی کڕینی نەوتەکەی پشتڕاست نەکردەوە. هاوکات رۆیتەرز رایگەیاند، هیچ وەڵامێکیان لە کۆمپانیای سۆمۆ بەدەست نەگەیشتووە.