زەریف: پێویستە ئەمریكا پەیوەندی بانكهكان لەگەڵ تاران ئاسایی بكاتەوە
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران داواى له ئهمريكا كرد، ھەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی پهيوەندی بانكەكانی تاران لەگەڵ رۆژئاوا بدات.
K24 – ههولێر:
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران داواى له ئهمريكا كرد، ھەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی پهيوەندی بانكەكانی تاران لەگەڵ رۆژئاوا بدات.
ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس بڵاویكردەوە، زەریف لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا سەبارەت بە بانكەكانی وڵاتەكەی ئاماژەی کرد، بانكە رۆژئاواییەكان لە ترسی گەڕانەوەی گەمارۆكان بۆسەر تاران ئاڵۆگۆڕی بانكییان لەگەڵ ناكەن.
داواشی لە واشنتن كرد دڵنیایی بداتە بانكە رۆژئاواییەكان بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکەن.
زەریف ئەمریكای بەوەش تۆمەتبار کرد کە پرسی بانكەكانی ئێران بە ھەند وەرناگرێ.
بەڕێوەبەرانی بانكە رۆژئاواییەكان دەڵێن ئەمریكا دڵنیایی پێنەداوین لە ئەگەری چالاكیمان لەگەڵ ئێران گەمارۆكان ناگەرێنێتەوە سەر ئەو وڵاتە.