به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی گه‌شتی هاووڵاتیانی عێراقیی ده‌ركرد

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی هاووڵاتییانی عێراقی له رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ركرد و دووپاتیكرده‌وه، رێگه به گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی هیندستان ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌و شوێنه كه‌ره‌نتین بكرێن، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كات.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:


H.B