وارن: له‌ پێشڕه‌وى هێزه‌ عێراقييه‌كان دڵنيا نيين

گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش ستيف وارن، رايگه‌ياند، هێزه‌ عێراقييه‌كان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵه‌كانيان بۆ رزگاركردنى فه‌لوجه‌ به‌ڵام تا ئێستا دڵنيا نيين له‌وه‌ى چووبنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

وارن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هێشتا ئه‌مريكا دڵنيا نييه‌ له‌وه‌ى هێزه‌ عێراقييه‌كان چوونه‌ته‌ ناو شاره‌كه‌وه‌.

روونيشيكردووه‌ته‌وه‌، زۆرێك له‌ هێز و كه‌رته‌كانى سوپاى عێراق به‌شدارييان له‌ پرۆسه‌كه‌دا كردووه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ى ستيف وارن دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ پێشتر ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى بڵاويانكردبوويه‌وه‌، چوونه‌ته‌ ده‌روازه‌كانى فه‌لوجه‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ده‌چنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سى ئێن ئێن