58 گه‌نجی كورد له سووریا گیریان خواردووه و داوای هاوكاری ده‌كه‌ن
له توركیاوه دیپۆرتی ئه‌وێ كراونه‌ته‌وه و له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
58 گه‌نجی كورد، كه ویستوویانه له رێگه‌ی توركیاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا، به‌ڵام له توركیاوه دیپۆرتی سووریا كراونه‌ته‌وه و ئێستا له شاری ئه‌عزازی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بن.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و گه‌نجه كوردانه بۆ كوردستان24، ئێستا ئه‌وان له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئه‌عزازن كه سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌به، هه‌رچه‌نده شوێنه‌كه‌یان سه‌لامه‌ته و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌گه‌رچی حه‌له‌ب له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی سووریایه، به‌ڵام شاری ئه‌عزاز كه سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌به، هێشتا له ژێر كۆنتڕۆڵی گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه و به دووری 50 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری حه‌له‌ب.
به گوته‌ی ئه‌وان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌و شوێنه‌ن، هه‌رچه‌نده شاره‌زای شوێنه‌كه نین به‌تایبه‌تیش كه ئێستا ئه‌و شاره به‌ده‌ست گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوه‌یه و ناتوانن هه‌وڵی رۆیشتن بده‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه له شاره جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌وڵیانداوه بچنه ئه‌وروپا، به‌ڵام له توركیا دیپۆرتكراونهتهوه، ئێستاش داوای هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكارییان بۆ بكرێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و گه‌نجانه بۆ كوردستان24 رایانگه‌یاند، له رووی ته‌ندروستییه‌وه كێشه‌یان نییه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.