ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مەنبج دەستیپێكرد

 K24- ھەولێر

ھێزەكانی سووریای دیموكرات بە ھاوكاری ھێزەكانی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مەنبجی سووریایان دەستپێكرد.

بە گوێرەی زانیاری ئاژانسی رۆیتەرز، هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پاڵپشتی راوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکان، ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مەنبج ـ یان دەستپێکردووە.

رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، رێژەی شەڕڤانانی کورد لەو ئۆپەراسیۆنە کەمە و لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی مەنبج، شارەکە جێدەهێڵن.

شاری مەنبج دەکەوێتە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریا لەسەر سنووری تورکیا.

ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە ھێزەكانی سووریای دیموكرات ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری رەققەیان دەستپێكردووە، بەگوتەی بەرپرسانی ئەو ھێزە چەند ناوچەیەكیان رزگاركردووە و ھێزەكانیان لە پێشڕەویدان.