بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

یەکێتی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنی عێراق دەکات

جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا

K24 - هەولێر

جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی عێراق بکات و لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.

بڕیاریشە رۆژی سێشەممە 7/9/2021، بۆرێڵ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

سەردانەکەی بۆرێڵ لەکاتێکدایە، وادەی پڕۆسەری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی عێراق نزیکبووەتەوە. عێراق و یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنیان هەیە بۆ ناردنی چاودێر بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە لە 10ی  ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

Fly Erbil Advertisment