كۆرۆنا له عێراق.. 58 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
چاكبوونه‌وه‌ی 7 هه‌زار و 517 كه‌سی دیكه راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 37 هه‌زار و 789 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 988 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 730 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 58 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 7 هه‌زار و 517 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 928 هه‌زار و 930 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 220 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 786 هه‌زار و 704 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 121 هه‌زار و ته‌نها 6 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 741 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 3 ملیۆن و 830 هه‌زار و 417 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B