بەشیر حەداد: لە جێبەجێکردنی دەستوور خەریکە بێ هیوا دەبین

"دەستوور جێبەجێ نەکراوە و مافی کورد نەدراوە"

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 - هەولێر

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، لە دوای ساڵی 2003 ھیوایەك ھەبوو كە عێراق نەگەڕێتەوە سەردەمی دیكتاتۆریەت، بەڵام ئەو ھیوایە كەمبووەوە و تاوەكو گەیشتە قۆناغی بێ ھیوابوون ئەویش بەھۆی جێبەجێنەكردنی دەستوورەوە.

لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆتاییهاتنی خولێک لەژێر ناوی (کورد و ھاوکێشە سیاسیەکان) لە هەولێر بەشیر حەداد گوتی: "هیوایەک هەبوو دوای ساڵی 2003، کە عێراق نەگەڕێتەوە سەردەمی دیکتاتۆریەت و کورد مافی خۆی لە عێراق وەربگرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو هیوایە رۆژ دوای رۆژ کەمبووە، تا گەیشتە قۆناغی بێ هیوابوون".

گوتیشی: "ئەوەی ئێمە لە عێراق نەکراوە و دەستوور جێبەجێ نەکراوە، لەبەر ئەوە پێویستە لەمەودوا بە جۆرێکی دیکە مامەڵە لەگەڵ عێراق بکرێت، هەموو هەوڵێک بدرێت ئەو مافانەی لە دەستوور پەسند کراوە جێبەجێ بکرێن".