هۆكاری گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سرووشتی سه‌ر زه‌وی ئاشكرا ده‌كرێت
توێژه‌ران به به‌كارهێنانی زانستی فه‌له‌كناسی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه و بنچینه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ش له ناوچه‌ی سیبیریا بووه

K24- هه‌ولێر:
زانایانی وڵاتانی چین، هۆڵه‌ندا و نه‌رویج ئاشكرایانكرد، هۆكاری له‌ناوچوونی به‌كۆمه‌ڵی بوونه‌وه‌ران له چاخی به‌رمی، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 96% جۆره‌كانی زینده‌وه‌ران قڕبوون، له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌دری پله‌كانی گه‌رما بووه به‌هۆی گڕكانه‌كانی سیبیریا.
رۆژنامه‌ی "Proceedings of the National Academy of Sciences" ئاماژه‌ی به‌وه داوه، قڕبوونی بوونه‌وه‌رانی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی له چاخی به‌رمی، كه به گه‌وره‌ترین كاره‌سات له مێژووی زه‌وی داده‌نرێت، به‌هۆی گڕكانه‌كانی ناوچه‌ی سیبیریا روویداوه، كه رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری گازی دوانه ئۆكسیدیان ده‌ركردووه.
دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رێژه‌ی هاوتاكانی ئه‌و كاربۆنه كردووه، كه له چه‌وری به‌ردبووی قه‌وزه و رووه‌كه‌كان وه‌ك سامپڵ بۆ وه‌سفكردنی زه‌وی ده‌رهێناوه، توێژه‌ران به هاوكاری زانستی فه‌له‌كناسی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گازی كاربوونی دهركراتو له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر فراوان روویداوه (به زیاتر له 36 هه‌زار گێگا ته‌ن) و به خێراییه‌كی زۆر (به تێكڕای 5 گێگا ته‌نی ساڵانه له ماوه‌ی 109 هه‌زار ساڵ) و ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی گاشه به‌رده گڕكانیانهكانی ناوچه‌ی سیبیریاوه شرۆڤه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر ولفرام كۆرشنهر، مامۆستا له زانكۆی ئۆسلۆ گوتی: "لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ئاشكرایانكرد، كه دوو گڕكان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ردانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و زیادبوونی رێژه‌كه‌ی بوونه له به‌رگه هه‌وای زه‌وی. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چڕی گاز به رێژه‌ی 400 به‌شی هه‌ر ملیۆن به‌شێك له‌ڕووی قه‌باره‌وه بۆ 10 هه‌زار به‌ش به‌رزبێته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه و دواجار له‌سه‌رده‌می به‌رمی قڕبوونی به‌كۆمه‌ڵی بوونه‌وه‌ره‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه، چاخی به‌رمی بۆ نزیكه‌ی 47 ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه، پێشتریش له كاره‌ساتێكی دیكه‌ی سروشتی‌دا، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كێك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ر له 65 ملیۆن ساڵ (كه به چاخی ته‌باشیری ناسراوه)، پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی زۆر له راده‌ی ئاسایی به‌رزتر بوونه‌وه و ئه‌و رووداوه بووه هۆی له‌ناوچوونی یه‌كجاره‌كی دهیناسۆرهكان و ژماره‌یه‌ك بوونه‌وه‌ری جۆری خشۆكه‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.
سه‌رچاوه: لینتا رو
H.B