داوا لە کاندیدان دەکرێت باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدا بكه‌ن
چاودێرێكی سیاسی: ئه‌و كاندیده‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ر ده‌كات، ئه‌وا له كاری په‌رله‌مانی تێنه‌گه‌یشتووه
K24 - سلێمانی:
لەکاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی بەشێك لە کاندیدان و حزبەکانی ھەرێمی کوردستان تێبینی ئەوە دەکرێت، کە بەشێك لە بەرنامەی کاندیدان و لایەنەکان باسکردنە لە کێشە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و کەمتر باس لەو کێشانە دەکەن، کە لە بەغدا ساڵانێکە بۆ خەڵکی کوردستان دروست دەکرێت، لە کاتێکدا ئەم ھەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە و پێویستە ھەر کاندیدێك کە دەبێتە ئەندامی پەرلەمان شەڕی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکات.
ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق نزیکبووه‌تەوە، ھەر کاندید و حزبێك بانگەشەی بۆ کۆکردنەوەی دەنگ دەستپێکردووە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت ھەر کاتێک ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەشێک لە کاندیدان و لایەنە سیاسییەکان باس لە کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان دەکەن و خۆیان نادەن لەو کێشە زۆرانەی بە درێژای مێژوو لە بەغداوە بۆ کورد دروست دەکرێن، چاودێرانی سیاسی ئەو جۆرە بانگەشانە بە تێنەگیشتن لە گرنگی کاندید بوون بۆ پەرلەمانی عێراق و کارکردن بە ئاراستەی بەرژه‌وەندییەکانی کوردستانی لێکدەدەنەوە.
زانا تۆفیق، چاودێری سیاسی گوتی: "پێویسته كاندیدانی هه‌ڵبژاردن باس له بابه‌ته ستراتیژییه‌كان بكه‌ن، وه‌ك ده‌ستوور و مادده‌ی 140 و ئه‌و شایسته داراییانه‌ی به‌غدا ده‌بێت به هه‌رێمی بدات، كه تا ئێستا نه‌یداوه، به‌ڵام به‌شێك له كاندیده‌كان باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، كه‌چی باسی ئه‌و مووچانه ناكه‌ن كه حكومه‌تی عێراق بڕیویه‌تی".
بەشێك لە کاندیدەکان بەڵێنی سەیروسەمەرە بە ھاووڵاتیان دەدەن، بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەن، لە کاتێکدا خۆیان پێش ھەموو کەس باش دەزانن ئەو بەڵێنانەیان بۆ جێبەجێ ناکرێت، کە ئەمەش کارکردنە لەسەر سۆز و ھەستی ھاووڵاتیان پێش ھەڵبژاردن.
بەکر رەحیم، چاودێری سیاسی گوتی: "ئه‌و كاندیده‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ر ده‌كات، ئه‌وا له كاری په‌رله‌مانی تێنه‌گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هیچ په‌رله‌مانێك پڕۆژه به تاكه‌كه‌س ناكرێت، پڕۆژه پێویسته 10 تا 15 په‌رله‌مانتار پشتگیری بكه‌ن، ئینجا ده‌بێته پڕۆژه و ده‌درێته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".
گواستنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان لە رابردوو و ئێستاشدا لەلایەن ھەندێک ئەندام پەرلەمانی کوردەوە بۆ بەغدا دیدێکی ھەڵەیە، چونکە ئەو کارە بە زیانی کورد دەشکێتەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا، لە بری ئەوە دەبێت ئەندام پەرلەمان شەڕی مافەکانی کورد بکات، بۆ ئەوەی کۆتایی بەم حاڵەتانەش بھێنرێت، پێویستە ھاووڵاتیان بۆ ئەم ھەڵبژاردنە دەنگ بەو لایەنە بدەن، کە ھەموو کات بەرامبەر بەغدا وەستاوە بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی کورد.
د.ی