هێزهكانی سوریای دیموكرات دهگهنه نزیك شارۆچكهی مهنبهج
تا ئێستا 16 گوند كۆنترۆڵكراوهتهوه
K24 – ههولێر
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی مەنبەج نزیک دەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵای کردەوە:" هاوپەیمانێتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بە پاڵپشتی بۆردومانی فڕۆکەكانی هاوپەیمانان لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەنە سەنتەری شارۆچكەی مەنبەج".
رۆیتەرز لە زاری فەرماندەیەکی کوردی ئەو هێزانەوە رایگەیاند:" هێڵەكانی بەرگری داعش لە رۆژئاوای رووباری فورات تێکشکێنراون".
هاوکات، وەک پاڵپشتی هێرشەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، فڕۆکەی هاوپەیمانان، ١٨ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوه.
تاکو ئێستا ١٦ گوند لە خۆرئاوای رووباری فورات و باشووری رۆژهەڵاتی مەنبەج كۆنترۆڵكراونەتەوە.