ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی فەللوجە راگیرا

هاوپه‌یمانان بۆردوومانه‌كانیان ڕاگرتووه‌

K24 - هه‌ولێر

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی بوون مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیانی سڤیل، هەڵمەتی ئازادکردنەوەی فەللوجەی بۆ کاتێکی نادیار راگرت.

بەگوێرەی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز، عەبادی بە فەرماندە سەربازییەکانی راگەیاندووە: "ئەگەر پاراستنی خەڵکی سڤیل لە نێو پلانەکەمان نەبوایە، شەڕەکە بە خێرایی یەکلادەکرایەوە.

نزیکەی 50 هەزار هاوڵاتی لە ناو شارەکەدا ماونەتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری داوە کە داعش سەدان خێزانی لە شارەکە دەستبەسەر کردووە تاوەکوو وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنێت.