شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى كۆڕبه‌ندى نێوان ئایینه‌كان G20 ده‌كات
شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى له كۆڕبه‌ندى (G20) نێوان ئایینه‌كان له‌ژێر دروشمى "كات بۆ ساڕێژبوون" به‌شداره
K24 – هه‌ولێر:
به چاودێرى سه‌رۆك كۆمارى ئیتاڵیا و به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكى وڵاتان و وه‌زیران و نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئاستى جیهان، هه‌روه‌ها به‌شدارى شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى كۆڕبه‌ندى (G20) نێوان ئایینه‌كان به دروشمى "كات بۆ ساڕێژبوون" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌میانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى په‌نێڵێكى تایبه‌تى پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى له هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ فه‌راهه‌مكردن و بره‌ودان به‌گیانى پێكه‌وه‌یى ھەروەھا كاریگه‌رى پیاوانى ئایینى له‌سه‌ر یه‌كترقبوڵكردن و پاراستنى ئاشتى و بره‌ودان به‌خۆشه‌ویستى و ره‌تكردنه‌وه‌ى گوتارى توندوتیژى.
وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ئاماژه‌ی به‌ئاینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دا، كه هه‌شت ئایین له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌پێى یاساى ژماره 5ى ساڵى 2015ى په‌رله‌مانى كوردستان بوونیان هه‌یه و بەیاسا مافیان پارێزراوە و هه‌موویان پێكه‌وه به ئاشتى و ئه‌وپه‌ڕى خۆشه‌ویستى و ته‌بایى پێكه‌وه ده‌ژین و به‌شدارى بۆنه و جه‌ژنه‌كانى یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌م پێکەوەییە جوانترین نموونه‌ى پێشكه‌شى ناوچه‌كه كردووه، وێڕاى پشتیوانى به‌رده‌وامى حكومه‌تى كوردستان له رێكخراوه ناحكومییه‌كان ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى فراوانتر كردن و پاراستنى گیانى پێكه‌وه‌یى نێوان ئایینه‌كان و پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ره‌وشى پێكه‌وه ژیانى له‌هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له‌میانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا و له ئیتاڵیا، وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى چه‌ندین دیدارى جیاوازى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییە سیاسییەکان و ئایینى له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا ده‌بێت.
جێگه‌ى ئاماژەیە له‌سه‌ر ئاستى عێراق، ته‌نیا شاندى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشت كراون، ئه‌مه وێڕاى گرنگیدان به پێشكه‌شكردنى په‌نێڵى تایبه‌تى دانانى پێگه‌ى تایبەت و پله‌به‌ندى یەکەم بۆ سه‌رۆكى شاندى هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینی.