خەڵکی کەرکووك چاویان لە پارتی و سەرۆك بارزانییە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکەیان
كاندیدێكی پارتی له كهركووك: لەداهاتوودا هەنگاوی گەورەترمان لەپێشە بۆ شارهكهمان
K24- كهركووك:
خەڵکی کەرکووك چاویان لە پارتی و سەرۆك بارزانییە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سەپێنراوی شارەکەیان و پێیانوایە کێشەی خەڵکی کەرکووك و کورد بەگشتی خاك و شوناسە نەك شتی ديكه، کاندیدێکی پارتیش لەو شاره بەڵێنی ئهوه دەدات، لەپەرلەمانی عێراق داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانیان بێت.
لەدوای رووداوهكانی 16ی ئۆکتۆبەر، پارتی دەستپێکی کاری سیاسی و دیبلۆماسی، بە کردنەوەی نوسینگەکانی بانگەشەی ههڵبژاردن له كهركووك دەستیپێکرد و وهك شاخهوان عهبدوڵڵا، كاندیدی ئهو حزبهش لهو شاره جهختی كردهوه، لەداهاتوودا هەنگاوی گەورەتریان لەپێشە و جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵکی کەرکووك لەپێشینەی کارەکانیان دهبێت.
کورد لەڕابردوو سازشی لەسەر ناسنامە کوردستانییەکەی کەرکووك نەکردووە و شۆرش و راپەڕینەکانیش لەپێناو ئازادبوونی کوردستان بەکەرکووکیشەوە بووە، ئێستاش هەوڵی سەرکرایەتی سیاسی کوردستان بەئاراستەی گەڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی خەڵکی کەرکووکە.
H.B