به‌ردبووی نه‌هه‌نگێكی چوار په‌لی نامۆ دۆزرایه‌وه.. نازانرێت سه‌ر به چ زنجیره‌یه‌كه
نه‌هه‌نگه‌كه گیانه‌وه‌رێكی وشكاوه‌كی بووه و له‌وپه‌ڕی بیابانه‌كانی رۆژئاوای میسر دۆزراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
زانایانی میسری رایانگه‌یاند، به‌ردبووی نه‌هه‌نگێكی چوار په‌لیان له بیابانه‌كانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته دۆزیوه‌ته‌وه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، زنجیره‌ی ئه‌و نه‌هه‌نگه دیار نییه و نازانرێت سه‌ر به چ جۆره خێزانێكی ماسییه‌كانه.
هیشام سه‌لام، زانای به‌ردبووه‌كان و ئه‌ندامی ئه‌و تیمه‌ی به‌ردبووه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و نه‌هه‌نگه ده‌زانن، ئه‌وه‌یه كه پێده‌چێت گیانه‌وه‌رێكی وشكاوه‌كی بێت، واتا هه‌م له‌ناو ده‌ریا و هه‌میش له‌سه‌ر وشكانی ژیاوه و له نگاكانیشیدا دیاره، كه ئه‌و گیانه‌وه‌ره راوچییه‌كی به‌توانا بێت.
هه‌رچه‌ند نازانرێت له چ زنجیره‌یه‌كه و سه‌ر به چ جۆره گیانه‌وه‌رێكه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، یه‌كێك بێت باوانی نه‌هه‌نگه‌كانی ئه‌م چاخه كه به‌ر له 43 ملیۆن ساڵ بوونی هه‌بووه.
بۆ یه‌كه‌م جار تیمێكی زانایانی پاراستنی ژینگه‌ی میسری دۆزینه‌وه‌ی به‌ردبووی ئه‌و نه‌هه‌نگه‌یان له ساڵی 2008 له ناوچه‌یه‌ك راگه‌یاند، كه له چاخه‌كانی به‌ر له مێژوو به‌ئاو داپۆشرا بوو، به‌ڵام توێژه‌ران مانگی رابردوو ته‌نیا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاند، كه تێیدا جه‌خت له بوونی جۆرێكی دیكه‌ی نه‌هه‌نگه‌كان كرده‌وه.
هیشام سه‌لام گوتی: تیمه‌كه‌ی تا ساڵی 2017 پشكنینیان بۆ به‌ردبووه‌كه نه‌كردبوو، چونحكه ئه‌و ده‌یویست به‌تواناترین و لێهاتووترین زانای به‌ردووه‌كان له میسر بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌مێژووی زانستی به‌ردبوودا له میسر ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به‌ردبووی گیانه‌وه‌رێكی بڕبڕه‌دار له‌و وڵاته له‌لایه‌ن تیمێكی میسرییه‌وه بدۆزرێته‌وه، كه بتوانرێت له‌وه دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه جۆرێكی نوێ و نامۆیه له نه‌هه‌نگه چوارپه‌له‌كان".
به‌ردبووه‌كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌ره‌سه‌ندنی نه‌هه‌نگه‌كان له مه‌مكداره وشكانییه گیاخۆره‌كان، بۆ جۆرێكی گۆشتخۆر گۆڕاون و له ده‌ریا و زه‌ریاكاندا ژیاون. مێژووی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی په‌ره‌سه‌ندنیش بۆ نزیكه‌ی 10 ملۆن ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
H.B