ئومێد خۆشناو په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی گه‌یانده خانه‌واده‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان
"هه‌رچی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ریان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت"
K24 – هەولێر:
به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌ت ، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌ردانى خانه‌واده‌ی ئه‌و دوو منداڵه‌ى كرد كه له كه‌سنه‌زان به‌هۆى رووخانی دیوارى ماڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا و پێی راگه‌یاندن هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنی برینداران، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت.
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناحیه‌ى کەسنەزان دیوار بەسەر چوار منداڵدا رووخا و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
به‌نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر سه‌ردانى خانه‌واده‌ی قوربانیانی كرد.
دواى گه‌یاندنى هاوخه‌مى مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ زامداره‌كان خواست و په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تیشی گه‌یانده ئه‌و خانه‌واده‌یه كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، هه‌رچی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ریان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت.
دڵنییاشى كردنه‌وه، كه ئه‌وان له‌نێو كه‌س وكارى خۆیانن و وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێریش هه‌رچی پێویست بێت بۆ یارمه‌تیدان و هاوكارییكردنیان ئاماده‌ن.
ك.ب