190 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

ئاسایشی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر و دۆلاری ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركرد

ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار به‌ دۆلاری ساخته‌ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران
ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار به‌ دۆلاری ساخته‌ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان-ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا 8 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه‌ 5 كه‌س له‌وانه‌ عه‌ره‌بن و دۆلاری ساخته‌یان پێبووه‌، تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌ش مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێگیراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه‌، باندێك ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك‌ عه‌ره‌بن و 190 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی ره‌شیان پێگراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ سێ چالاكی دیكه‌دا ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا 3 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ چه‌ندین جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ی پێیان گیراوه‌، بریتین له‌ 124 گرام كریستاڵ، 110 گرام تلیاك، 4 گرام هیرۆین، 17 شیت حه‌بی ترامادۆڵ و 6 دانه‌ پایپ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان روونیكرده‌وه‌، كه‌ تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

190 هه‌زاری دۆلاری ساخته‌ی ره‌ش ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا
190 هه‌زاری دۆلاری ساخته‌ی ره‌ش ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ركان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به‌ دۆلاری ساخته‌ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ركان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به‌ دۆلاری ساخته‌ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت
له‌و هه‌شت تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراون، 5 كه‌س له‌وانه‌ عه‌ره‌بن و دۆلاری ساخته‌یان پێبووه‌
له‌و هه‌شت تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراون، 5 كه‌س له‌وانه‌ عه‌ره‌بن و دۆلاری ساخته‌یان پێبووه‌
راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

 

د.ی