كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: 14 ملیۆن عێراقی كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه
"به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان"
K24 – هه‌ولێر:
له نێو (24) ملیۆن عێراقی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، (14) ملیۆن كه‌س كارتی ده‌نگدانی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه زانیاری په‌نجه‌مۆر و ناو و ناونیشانی تاكی عێراقی تێدا تۆمار كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌وه ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، كه بڕیاره له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
سایتی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، رێژه‌یه‌كی زۆری كارته‌كانی ده‌نگدان له پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌ینه‌وا، به‌سره و سلێمانی، وه‌رگیراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی وه‌ریشی ده‌گرێته‌وه به‌نیازه به‌شداری له ده‌نگدان بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له پارێزگای واست رێژه‌ی به‌شداریكردن %73 ، له به‌سره %67، له‌به‌غدا %45، نه‌ینه‌وا %42 و له ئه‌نبار %51 ده‌بێت.
كۆمیسیۆن ئاماژه‌یپێكرد، به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان، به‌ڵام كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن مانگێك كه‌متر ماوه، ره‌نگه ئه‌و ژمارانه ئاسته‌كه‌ی به‌رز نه‌بێته‌وه.
روونیكرده‌وه، له هه‌ڵبژاردنی 2018 رێژه‌ی به‌شداریكردن %44 بوو، كه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بوو دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق له داعش پاك كرایه‌وه، كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارن له عێراق، ساڵی 2003 تۆمار كراوه.
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی كاندیده‌كان تا ئێستا گه‌یشته 3243 ركابه‌ر، كه له رێگه‌ی 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شدار ده‌بن، له‌سه‌ر كۆی 320 كورسی كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره