پارتی جەخت لە یەکدەنگی کورد دەكاته‌وه
"کێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق کێشەی عەقڵیەتە"
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام جەخت لە یەكدەنگی و یەكڕیزی كورد دەكاتەوە، بۆ ئەوەی سەنگی كورد بەھێزبێت و مافەكانی خەڵكی كوردستان لە رێگەی یاسا و دەستوور بەدەستبێن و بەھیچ شێوەیەك كورد سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكات. سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، دەڵێت: دەمانەوێ کورد لە بە‌غدا یەک بێت، چونکە ئەگەر لە بە‌غدا کورد جیا بێت، بە جیاش مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ی عه‌قڵیه‌ته.
لە دەستوور هەن، بەڵام لە پڕۆسەی حکومڕانی عێراقدا پەراوێزخراون، رێککەوتن و هاوسەنگی و بەشداری راستەقینە، ئەو سێ پرەنسیپەی عێراقی نوێی لەسەر بنیاتنرایەوە. سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، فازڵ میرانی دەڵێت: دەمانەوێ کورد لە بە‌غدا یەک بێت، چونکە ئەگەر لە بە‌غدا کورد جیا بێت، بە جیاش مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: "عێراق لە پیکهاتە و مەزهەبی جیاواز پێکهاتووە، مامەڵەی ئێمەی کورد و کوردستانی لەگەڵ بە‌غدا بە کورسی نابێت، ئێمە نەتەوەی دووەمین لە عێراق، بەڵام ئەگەر هەموومان پێکەوەبین بەهێزترین و حیسابی زیاترمان بۆ دەکرێت، بەڵام ئەگەر جیاجیا بین، ئەوان بە دیدی خۆیان مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن، چونکە کێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق کێشەی عەقڵیەتە، کێشەی ناو و حزب و کەس و مەزهەب نییە"
بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردن ئەوەیە کە پەرلەمانتارەکانی لە بە‌غدا کار بکەن بۆ گەڕانەوەی ئەو پرەنسیپانە، بۆ ئەمەش کاندیدەکان بە چڕی دەستیان بە بانگەشە کردووە، بۆ ئەوەی رێژەی دەنگی پێویست بەدەستبێنن و بەرنامەکە لە بەغداوە جێبەجێ بکەن.
خدر مەنتک، کاندیدی پارتی گوتی: "ئێمه هاوبه‌شین له‌و عێراقه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی عێراق به هاوبه‌شمان دابنێن، بۆ ئه‌مه‌ش مافمان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت، پێویسته پێشوه‌خته رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، نه‌وه‌ك به زۆرینه تێپه‌ڕێت".
بەتەنیا هەولێر و سلێمانی و دهۆک نا، بەڵکو پارتی چاوی زیاتری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک کاندیدی هەڵبژاردووە بە ئامانجی بەدەستهێنانی کورسی لەو ناوچانە، بەتایبەت لە پارێزگای نەینەوا و کەرکووك.
د.ی