پارێزگاری دهۆك: په‌كه‌كه درێژه به سیاسه‌تی به‌عس ده‌دات و رێگری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان ده‌كات
"په‌كه‌كه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی خۆیان جێهێشتووه و هاتوونه‌ته ئێره پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، په‌كه‌كه درێژه به سیاسه‌تی به‌عس ده‌دات و رێگری له‌وه ده‌كات گونده‌كانی كوردستان ئاوه‌دان ببنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش له‌جیاتی شه‌ڕی ئامانجی خۆیان، دێنه پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كه‌ن.
عه‌لی ته‌ته‌ر گوتی: به‌داخه‌وه رۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه شه‌هید ده‌كرێن، كه له دایك و باوكێكی كورده‌وه له‌دایك بوون، به‌ڵام گومان له كوردبوونی ئه‌وان ده‌كه‌م، ئه‌وان گۆڕه‌پانی شه‌ڕی خۆیان جێهێشتووه و هاتوونه‌ته ئێره شه‌ڕی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌نیا پاشگری ناوی كوردستانیان به‌خۆوه ناوه، ئه‌گه‌رنا هیچ هه‌ڵوێستێكی وامان له‌و گرووپه نه‌بینیوه، كه سوودیان بۆ كورد و كوردستان هه‌بێت.
پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا واژووم له‌سه‌ر قیڕتاوكردنی رێگه‌ی نێوان 12 گوند كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه نه‌مانتوانیوه خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێ بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه رێگری له‌وه ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام ئه‌نفال كران و وێران بوون، ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه درێژه به‌و سیاسه‌ته ده‌دات و نایه‌ڵێت ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و ناچانه بچێت و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كه‌ی سه‌دام ده‌دات.
ئێواره‌ی دوێنی، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمبی چێندراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، له دۆڵی "نه‌قه‌با"ی ده‌ڤه‌ری "نه‌هلێ"ی سنووری قه‌زای "ئاكرێ" دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون.
د.ی