وه‌ڵامێكی توند له شاخه‌وان عه‌بدوڵڵاوه بۆ ئه‌وانه‌ی له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك قسه ده‌كه‌ن
"هێزی پێشمه‌رگه ئەزموونێکی گەورە و پڕ قوربانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووك هەیە"
K24 - هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی 1ی پارێزگای كه‌ركووك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندی وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌داته‌وه، كه له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه لێدوانیان داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ جارێکی دیكه پاشماوەکانی داعش و کۆیلەی وڵاتانی دەوروبەر و ده‌روون نەخۆش و شۆڤێنێکان لە دژی گەڕانەوەی پێشمەرگە قسەیان کردووە، له وەڵامی ئەو کەس و لایەنانە دەڵێین هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەتی لیواکانی کەرکووك خەڵکی کەرکووکن و هیچ کەسێک ناتوانێت مافی بەرگریکردن لە خاکی کەرکووك و ناوچەکانی دیكه‌یان لێوەرگرێتەوە".
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه، ئەزموونێکی گەورە و پڕ قوربانیان هەیە لە سنووری پارێزگای کەرکووك و تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەبێت هەرچی زووە کاربکرێت بۆ بەشداریپێکردنیان لەپاراستنی ئاسایشی کەرکووك و دەوروبەری، هاوشان لەگەڵ سوپای عێراقی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه گوێ له قسه‌ی كه‌سانی "شۆڤێنی و ره‌گه‌زپه‌رست" ناگرن و ده‌ڵێت: "تەنیا گوێ لەخەڵکە نیشتمانپەروهرەکان دەگرین لەهەردوو پێکهاتەی عەرەبی و تورکمانی، به‌تایبه‌تیش ئەوانەی پێداگیری لە پێکەوەژیان و پێکەوەبوون دەکەن".