بڕیارێك له په‌روه‌رده‌وه
بڕیارێكی نوێ بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ (2021-2022) وانه‌بێژی زیاتر داده‌مه‌زرێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوود له مامۆستایانی وانه‌بێژی ساڵی رابردوو وه‌رده‌گرن، به‌پێی پێویست.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی نووسراوێكی ئاراسته‌ی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كردووه، له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو، كه له ساڵی خوێندنی (2020-2021) فه‌رمانی كارگێڕییان هه‌بووه، له شوێنی خۆیان دابنرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێویسته دابه‌شكردنی به‌شه وانه پڕبكرێته‌وه، دواتر مامۆستای وانه‌بێژ دابنرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش پێویستی زیاتری له مامۆستای وانه‌بێژ هه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی قه‌زاكان پێویسته فۆرمی وانه‌بێژی دابه‌ش بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاشكرای كرد، ئه‌وانه‌ی وه‌كو مامۆستای وانه‌بێژ وه‌رده‌گیرێن، پێویسته ده‌رچووی كۆلیژی په‌روه‌رده و په‌روه‌ده‌ی بنه‌ڕه‌ت بن.
