ته‌رمی پیاوێك له هۆتێلێكی شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر: پیاوه‌كه خه‌ڵكی مووسڵه و به ته‌نیا ده‌ژیا

K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر له هۆتێلێكی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی پیاوێكیان دۆزییه‌وه، كه خه‌ڵكی شاری مووسڵه و له هه‌ولێر به ته‌نیا ده‌ژیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی بزانرێت.
هۆگر عه‌زیز گوتی: "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (16ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) کاتژمێر 11 و نیوی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە، بەبوونی تەرمێك لە هۆتێل (سۆما) لە شەقامی سوڵتان مزەفەر له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر".
گوتیشی: "دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست، دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و دەرکەوت کە کەسێك بەناوی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم محه‌مه‌د)، كه تەمەنی (52) ساڵه بەڕەچه‌ڵه‌ك عەرەبە و خەڵکی مووسڵه، لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاری دەکرد".
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و پیاوه بەتەنیا لە هۆتێلی ناوبراو دەژیا، گیانی لەدەستداوه، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا، بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەته‌وه.
د.ی