سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات

کونسوڵی گشتیی ئوردن، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ کونسوڵگەریی ئوردن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئوردن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن. هەڵوێستی دۆستانەی شاعەبدوڵڵا و ئوردنیشی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا بەرز نرخاند.

کونسوڵی گشتیی ئوردن، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ کونسوڵگەریی ئوردن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌