بڕيارێكى ئه‌ڵمانيا ئه‌ردۆغان نيگه‌ران ده‌كات
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، كوشتارى ئهرمهنييهكانيان له لايه‌ن توركياوه وه‌ك تاوانى كۆمه‌ڵكوژى ناساند.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، كوشتارى ئهرمهنييهكانيان له لايه‌ن توركياوه وه‌ك تاوانى كۆمه‌ڵكوژى ناساند.
به گوێره‌ى ياساى نوێى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كوشتنى مليۆنێك و نيو هاووڵاتى ئه‌رمه‌نى له لايه‌ن توركياوه له ساڵى 1915دا وه‌ك تاوانى كۆمه‌ڵكوژى ده‌ناسرێت.
توركيا چه‌ندينجار رايگه‌ياندبوو، ده‌ركردنى ئه‌و ياسايه زيان له په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌رلين ده‌دات.
ئهرمهنييهكان ده‌ڵێن له نێوان ساڵانى 1915 تا 1917 توركيا مليۆنێك و نيو هاووڵاتى ئه‌رمه‌نى كۆمه‌ڵكوژ كردووه.
به گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌ى توركيا 300 تا 400 هه‌زار كه‌س له كاتى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى ئهرمهنييهكان له حكومه‌تى ئه‌و كاتى توركيا كوژراوون.
كه‌ناڵى ئه‌ى ئاڕ دى ئه‌ڵمانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، توركيا فشارێكى زۆرى خستووه‌ته سه‌ر په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه نه‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران جنێو و سوكايه‌تى زۆريان پێكراوه له لايه‌ن توركه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پڕۆژه ياساكه‌يان په‌سند كرد.
پێش ده‌ركردنى ئه‌و بڕياره رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆك کۆماری تورکیا له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی به ئەنگێلا مێرکڵ, راوێژکاری ئەڵمانیا راگەیاند و ئه‌ردوغان ھۆشداریشیدايه ئەڵمانیا و به مێركڵى راگه‌یاند، ئەو بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌رلین تێکدەدات.
بڕیاربوو ساڵی رابردوو، ئەو دانیشتن و دەنگدانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمهنەکان، لە ساڵی 1915دا، بەڕێوەبچێت، کە یادی 100 ساڵەی ئەو کۆمەڵکوژییە بوو، بەڵام پارتە ئەڵمانییەکان فشاریان خستە سەر پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کە ئەو بڕیارە دوابخات، لە ترسی ئەوەی ئەو ھەنگاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەڵمانیا دەبێت.
بن عه‌لی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گوتی: "ئەو دەنگدانە، کارێکی نابەجێیە و ده‌نگدانە لەسەر رووداوێک کە لە ساڵی 1915 روویداوە و ھیچ بنەمایەکی راستیشی تێدا نییە. ئەوانەی دەیانەوێت تورکیا باجی ئەو کارە بدات، نیازێکی پاکیان نییە و ئێمەش لە نیازیان گەیشتووین. بێگومان ئەو بڕیارەش زیان بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئه‌ڵمانيا دەگەیەنێت، بەڵام ئێمە نامانەوێت ئەوە رووبدات، بۆیە سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان پەیوەندی بە مێرکڵەوە کرد و نیگەرانی تورکیا پێگەیاند".
بەڵام پارتە ئۆپۆزيسیۆنەکانی ئەڵمانیا، کاتی دانگدان لەسەر ئەو بابەتە لەکاتێکدا دیارییکردووە کە شەرمەزاریی بۆ مێرکڵ درووست دەکات، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئێستا راوێژکاری ئەڵمانیا، سەرقاڵی رازیکردنی تورکیایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران و درێژەدان بەو رێککەوتنامەیەی لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و ئەنقەرە هه‌يه.
رەجەب ته‌یب ئەردۆغان, سەرۆك کۆماری تورکیا ده‌ڵێت: "ئێمە لەو بڕوایەداین کە کێشەی جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکانمان نییە و ویژدانمان ئاسوودەیە لەمەڕ ئەو بابەتە. ئەڵمانیاش وڵاتێکە کە زیاتر لە سێ ملیۆن تورکی تێدا دەژی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا لە ئاستێکی باڵادایە، بەڵام ئەگەر بەرلین ئەو ھەنگاوە بنێت، بێگومان کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسی، ئابووری و بازرگانییەکانمان دەبێت، پێویستە ئەڵمانیا پێش ئەو دانیشتنە، بیر لە کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارە بکاتەوە".