كۆرۆنا له عێراق.. 56 كه‌سی دیكه به‌په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
ئه‌مڕۆش زیانر له 90 هه‌زار كه‌سی دیكه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 31 هه‌زار و 268 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 559 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 806 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 56 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 6 هه‌زار و 633 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 970 هه‌زار و 746 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 739 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 852 هه‌زار و 791 كه‌سیش به رێژه‌ی 94.0% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 96 هه‌زار و 216 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 608 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 4 ملیۆن و 354 هه‌زار و 541 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه و ته‌نیا ئه‌مڕۆ پێكوته‌كه به 90 هه‌زار و 83 كه‌س دراوه.
H.B