ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئه‌نجام ده‌درێت
كرده سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێن كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی نێوانیان كردووه، كه ئه‌و ناوچانه هیچ هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازییان لێ نییه.
خه‌فاجی گوتیشی: ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بۆ رێگریكردنه له جووڵه‌ی تیرۆرستان و ته‌راتێنیان، كه سوودیان له بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه وه‌رگرتووه.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و كردانه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شدایه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش. هه‌روه‌ها گوتی: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هێڵی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندا ناكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و سوودیان له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رگرتووه، كه له‌و ناوچانه هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هێرشی سه‌ر خه‌ڵكی گونده‌كان و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و سوپای عێراق ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ش به‌رده‌وام داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
H.B