تاڵیبان ته‌نیا رێگه به مامۆستا و قوتابیانی ره‌گه‌زی نێر ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه فێرگه‌كان
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی فێركردنی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه 18ی ئه‌یلوول، هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن، كه تایبه‌تن به قوتابیانی كوڕ ده‌رگاكانیان ده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به قوتابخانه و فێرگه‌كانی كچان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی پیاو ده‌درێت به‌شداری له وه‌رزه‌كانی خوێندندا بكه‌ن و پێویست به گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی كچ ناكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه لیژنه‌ی فێركردنی ئه‌فغانستان، كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست تاڵیبانه‌وه‌یه، رایگه‌یاند، هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی دكرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وكات دووپاتی كرده‌وه، له داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر فێركردنی قۆناغه‌كانی دواناوه‌ندی و خوێندنی باڵا ده‌درێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به دۆخی فێركاری قوتابیانی كچ له قۆناغه‌كانی دوای سه‌ره‌تایی بكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به چاپی فارسیی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندێنتیان راگه‌یاندووه، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه خانه‌واده‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كچ ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه له قۆناغی دواناوه‌ندین، تا كاتێكی نادیار رێگه به كچه‌كانیان نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو پۆله‌كانی خوێندن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش، دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه، تاڵیبان ته‌نیا رێگه به خوێندن بۆ ره‌گه‌زی مێ تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی ده‌دات و دوای قۆناغی سه‌ره‌تایی رێگه به كچان نادرێت له خوێندن به‌رده‌وام بن.
جێگای ئاماژه‌یه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان، تا دێت مه‌ترسییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی ئافره‌تی ئه‌فغانی و كۆتوبه‌نده‌كانی به‌رده‌میان له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵیبان زیاتر ده‌بن و هه‌میشه باسی ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت، چیتر رێگه به ئافره‌تی ئه‌و وڵاته نه‌درێت به مافه‌كانی خوێندن و به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگه‌ن.
مانگی رابردووش سه‌دان ئافره‌تی ئه‌فغانی له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شدارییان له چه‌ند خۆپیشاندانێكدا كرد، له دژی توندوتیژی و ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی تاڵیبان به‌سه‌ر كچان و ئافره‌تاندا ده‌سه‌پێنێت.
H.B