تاڵیبان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
"ئێران و تاجیكستان و پاكستان و ئۆزبهگستانیش خاكی ئێمه‌ن"

K24- هه‌ولێر:
ئهنعاموڵڵا سهمهنغانی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌میری موسڵمانان ئه‌میری هه‌موو موسڵمانانی جیهانه به كۆماری ئیسلامی ئیرانیشه‌وه".
ئه‌م گوتانه‌ی سهمهنغانی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی تڵوع هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، له ناوچه‌كه‌مان، ئێستا له ئه‌فغانستان خاوه‌ن ههژموونین و ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ئه‌میری موسڵمانانه، له ئووشتاشدا ئێمه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نییه بۆ ئه‌وه‌ی باسی بكه‌ین، ئه‌گینا ئێران، پاكستان، تاجیكستان و ئۆزبه‌كستانیش خاكی ئێمه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: بۆیه له ئێستادا ده‌ست بۆ بابه‌تێكی له‌وشێوه‌یه نابه‌ین، چونكه له‌و دۆخه‌دا ناتوانین كۆنترۆڵی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ین و ئێستا هیچ پابه‌ندییه‌كی یاساییمان نییه كه داوا له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ین بۆ به‌یعه‌تدان یانیش خۆمان وا ده‌ربخه‌ین كه دان به‌هیچ وڵاتێكدا نانێین، چونكه ئه‌میری موسڵمانان ئه‌میری هه‌موو جیهانه.
H.B