نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ساردی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین راگه‌یاند
"كارێكی گرنگه رێگه له دروستبوونی ئه‌و جه‌نگه بگیرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ساردی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین راگه‌یاند، داواشی كرد رێگه له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جه‌نگه بگیرێت، كه له شه‌ڕه‌كانی دیكه مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
گۆتێرش بۆ كه‌ناڵی (CNN) رایگه‌یاند، پێم وایه ئه‌و دۆخه‌ی كه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته دروستبووه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان ده‌خوڵقێنێت، له‌وانه مه‌ترسی دروستبوونی دوو جۆره ئابووری و دوو جه‌مسه‌ری سه‌ربازی له جیهاندا، وێڕای په‌ره‌پێدانی بابه‌ته زانستییه دروستكراوه‌كان.
روونیكرده‌وه، كارێكی گرنگه رێگه له دروستبوونی ئه‌و جه‌نگه بگیرێت، چونكه شه‌ڕی ساردی سه‌رده‌می سۆڤییه‌تی جاران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ساده‌تر بوو، ئه‌و قۆناغه‌ی كه مرۆڤایه‌تی له ئێستادا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئێجگار قورسه.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، كه گه‌وره‌ترین دوو سه‌رچاوه‌ی ئابوورین له جیهاندا.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان