فەرماندەی نوێی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران دیارکرا
فڕۆکەوانی فڕۆکەی شەڕکەرە
K24 - هەولێر
بە بڕیاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، فەرماندەی نوێی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران دەستنیشان کرا، کە فڕۆکەوانی فڕۆکەی شەڕکەرە.
ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی، رێبەر و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیران، لە بڕیارێکدا، سەرتیپ حەمید واحیدی، وەک فەرماندەی نوێی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیران دەستنیشان کرد.
لە بڕیارەکەی خامنەییدا هاتووە، چاوەڕێ دەکرێ فەرماندەی نوێی هێزی ئاسمان، تاوانیی و ئامادەیی هێزی ئاسمانی بۆ رووبەڕووبوونەوە و وڵامدانەوەی هەر جۆرەی هەڕەشەیەکی ئاسمانی، پەرە پێبدا.
حەمید واحیدی، تەمەنی 56 ساڵە و فڕۆکەوانی فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆ24ـە و لە ساڵەکانی 2013 تا 2017 فەرماندەی بنکەی دووەم هێزی ئاسمانیی تەورێز بووە.