سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی لە دهۆك بەسەردەکاتەوە

پڕۆژه‌كه‌ لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت و بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات

سه‌رۆكی حكومه‌ت پڕۆژه‌ی درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكی حكومه‌ت پڕۆژه‌ی درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە (20ی ئەیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) لە شاری دهۆک، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی کرد، کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە، کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات، رۆڵی کەرتی تایبەتیشی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە لەڕێگەی پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن، دەتوانین داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان و وڵاتەکەمان بنیات بنێین.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی له‌ دهۆك به‌سه‌ركرده‌وه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی له‌ دهۆك به‌سه‌ركرده‌وه‌
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رۆڵی کەرتی تایبەتی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رۆڵی کەرتی تایبەتی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند
سەرۆکی حکومەت لە شاری دهۆک، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی کرد
سەرۆکی حکومەت لە شاری دهۆک، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی کرد
سه‌رۆكی حكومه‌ت لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە
سه‌رۆكی حكومه‌ت لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە